پزيشکی خۆماڵی (خوهمانه) کورده‌واری
(Kurdish Treatment Medisen: KTM)
تازه فێری خوێندن و نووسينی فارسی بووبووم. مه‌به‌ستم سه‌رده‌مێکه له گوندێکی دووری لای مه‌ريوان که هێشتا کاره‌بای بۆ نه‌هاتبوو. پۆلی چواری سه‌ره‌تايي بووم چاڵی تيری کاره‌بايان بۆ ههڵکهندين و بووين به به‌هره‌مه‌ندی ئه‌م ڕووناکيه ئهديسۆنيه. فارسيمان ئه‌خوێند و تێناگهيشتن وه‌ک هه‌موو منداڵانی گوندنشينی کورده‌واری له‌م زوانه ته‌سک و سه‌يره تارانيه. ئاخر خۆ ئێمه هێشتا له به‌ر قسه‌ی دايکان و قسهخۆشانی شه‌وگاران شه‌ومان ڕائه‌بوارد نه‌ک به فيلم و به‌رنامه‌ی ڕاگه‌ياندنه‌کان. له‌م دواييانهوه بووين به خاوه‌نی ئه‌م سهيروسهمهراته واتا تیضی و سیدی و ماهواره. ناميلکهی شينی هه‌ڵه‌بجه که‌وتبووه ده‌س خاڵۆم و ئه‌ويش هێنابووی بۆ ماڵی ئێمه. کوردی بوو به‌ڵام خۆ ئێمه نه سۆرانی سلێمانيمان ئه‌زانی و نه ڕێنووسی کوردی. خولاسه له دواناوهنديا بوو ديوانی مامۆستا قانع له ماڵی ئێمه که‌وته به‌ر خوێندنی ئێمه پێنج برا و چوار خوشک. به‌م شێوه توانيمان له کورديش به‌شێک ههڵکڕێنين. ئه‌مه چيرۆکی زۆربه‌ی گوندنشينانه که هه‌موويان به ئه‌زموون چوونه‌ته بهربانيژه و ديوه‌خانی حهکيمان و جهڕاحانی خۆماڵی و پيرهژنانی لێزانی پزيشکی کورده‌واری. ئايا به‌م شێوه که هه‌ڵگری سه‌ره‌کی ئه‌م هێشته و ميراته له لادێيهکانه، له چه‌ند هه‌زار شارنشين خۆی به به‌رپرسيار ده‌زانێت ڕوو بکاته گوند و ئه‌م سه‌رمايه کۆ بکاته‌وه؟ پرژ و بڵاو ئه‌م کاره کراوه به‌ڵام خۆ له هيچ ئه‌نجومه‌ن و بنکهيهکی ته‌ندروستی دنيا تۆمار نه‌کراوه و نه‌ناسراوه. من پێم وايه سهرنجام ده‌بێت هه‌ر پشت به‌ستين به خوێنده‌واری گوندنشين که ئه‌م ئه‌رکه به‌جێ بهێنێت.
گه‌ره‌کم هه‌س ئه‌مشه‌و هێندێ له‌م که‌ڵکه‌ڵه بهێنمه سه‌ر تێنووسی بيرهوهری. بۆ خۆم گوتم خۆ ته‌نيام و شه‌وه کوره ئه‌م باسه ده‌نووسم و به ئيمه‌يڵ و په‌ڕه‌ی فه‌يسبووک به ههضاڵان و براده‌رانم ڕادهگهينم، کوره چيت دی هاتوو له مێشکی يه‌کيان چه‌که‌ره‌ی کرد و هه‌لی بۆ ڕه‌خسا کردی به نمام و بنچک.
کورد گوته‌نی: گڵی دوور ده‌رمانه. پاره‌که براده‌رێکم نه‌خۆش بوو شهوێکان ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و ناونيشانی پزيشکێکی لێ دهويستم که لێزانی پزيشکی دهرزياژن (طب سوزنی) بێت؛ ئه‌ويش له تاران بێت. ئاخر ئێژن تاران چوونکا هه‌موو پزيشکی چاکچاک له‌وێ خڕ بوونه‌ته‌وه هه‌رکه نه‌خۆش بکه‌وێت ئازا خاسی ئه‌که‌نه‌وه. بۆيه هه‌رکه له کورده‌واری ئێران و عێراق بۆ ئه‌وێ ده‌چن به دهسپڕ ده‌گه‌ڕنه‌وه به‌ڵام به گيرفان داتهکاوی!؟ له وڵامی ئه‌و برادهرهما گوتم بيستوومه تازه له‌م دووکتهرانه سه‌ريان هه‌ڵێناوه له تاران به‌ڵام ناونيشانيان نازانم. خۆ ئه‌زانی برا من ئه‌ونه بڕوا و متمانه‌م به زۆربه‌ی ئه‌م دووکتهرانه نه‌ماوه. چوونکا زۆربه‌يان ئه‌گه‌ر به‌رگه‌ی نوسخه و حه‌ب و شه‌ربه‌ت و که‌پسوول و لهمانهيان لێ پاوان بکه‌يت ئه‌شێ ببنه کرێکار و سه‌پان؛ ئه‌ونه به‌تاڵ و بێپاره ئه‌بن. کوڕه‌ی براده‌رمان چووبوو بۆ تاران به‌ڵام شتێکی له‌م بارهيشهوه دهسگير نه‌بوو.
بيست و ورده‌ی ساڵ پێش ئێستا له ئه‌مريکا شوێنکه‌وتوانی پزيشکی دهرزياژنيان به که‌وی و کێوی ناودێر ده‌کرد و ئه‌م ڕێبازهيان نه به پزيشکی ده‌زانی و ته‌نانه‌ت به ئه‌فسانه و گه‌وجانه ده‌هاته ئه‌ژمار. تاکوو ئه‌وه‌ی به پێداگری و سه‌لماندنی خاوه‌ندارانی له سه‌ر بنه‌ما و به‌ڵگه‌گانی ئێستا و ئه‌وسا توانرا چه‌شنی لقێکی ديکه‌ی پزيشکی ته‌ندروستی له پاڵ لقه‌کانی پزيشکی سه‌رده‌م (طب نوين)، پارێز، ئاوده‌رمانی، ئاوازدهرمانی (نهوادهرمانی)، گيادهرمانی، کيميادهرمانی و هيتر وه‌کوو لقێکی جياواز به ناوی پزيشکی دهرزياژن پێگه و پايه‌ی خۆی بچه‌قێنێت. ئێستاکه له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌مريکا دهرزياژن چه‌شنی گۆشهيهک بۆ چاره‌سه‌ری و هه‌توان هاوکات له‌ته‌ک لقه پزيشکيهکانی ديکه خاوه‌نی ده‌رمانگه و شوێنی تايبه‌تی خۆيه له نه‌خۆشخانه و بنکه ته‌ندروستيه‌کان. ئايا ئێستاکه نابينين که‌سانێ بۆ ده‌رمانی نه‌خۆشين له پاڵ ده‌رمان و ده‌وای سه‌رده‌م گرينگی بده‌ن به دهرزياژن، چه‌شنی مرۆضێکی به‌مشوور و سه‌رده‌ميانه ههڵيناسهنگێنن؟ ده‌ی بۆ ڕوانگه‌ی ئێمه به‌رامبه‌ر سامان و هێشتهی ماڵباتی خۆمان به‌م چه‌شنه نييه؟ بۆچی پێکهنينمان دێت کاتێ ناوی پزيشکی کورده‌واری ده‌بيستين؟ بۆچی تێنافکرين له ئاسۆی زانستی کردنی و بردنه ناو زانکۆی پزيشکی باب و باپيرانی کوردمان؟
خۆشه‌ويسته‌کانم پاش ناوک گرتنه‌وه، سه‌رگرتنه‌وه، ملگرتنهوه، دڵگرتنهوه، ده‌ست و پێ گرتنه‌وه و جێخستنهوه، شکاندنه‌وه و گيرساندنهوهی ئێسکی شکاو، ساڕ‌ێژ کردنه‌وه و سڕينه‌وه‌ی شوێنی سووتان، به‌ردانی گيراوی ڕيخۆڵه، بڕينی مايهسيری، چاو داته‌کاندن و هتد که ڕه‌نگه زۆربه‌مان يا هه‌موويان يان يه‌ک و دوو دانهيانمان تاقی کردبێته‌وه و به باش‌ترين ده‌ره‌نجاميش گهيشتبێتين، بيری چی گه‌يشتووه به مێشکتان؟ ئايا له بير و باوڕی داون ده‌بێ تێ‌بکۆشن ئه‌م شتانه تۆمار بکه‌ن و کاری له سه‌ر بکه‌ن و تۆماری بکه‌ن و له فه‌وتان ڕزگاريان بکه‌ن؟
کێ هه‌ڵگر و خاوه‌نی ئه‌م سامانه گهورهيهته؟ شوان، گاوان، سه‌پان، وه‌رزێر، تهڕهوان، ڕاويار، ئاژه‌ڵدار، باخه‌وان و گيادوور يان شۆفێر، بازاڕی، دووکاندار، نانه‌وا، په‌نچه‌رچی، کارگهدار، مامۆستا و ئه‌ندازيار، گوندنشين يا شارنشين، خانم و کچانی ناوشار يان ژنان و پيرهژنانی ناودێ، کوڕانی ديوهخاننشين و مێزنشين يان کوڕان و پياوانی شاخه‌وان و ده‌شته‌وان؟
گه‌لۆ سامانی پزيشکی کورده‌واری پێويستی به خۆبه‌خشی و گيان و مايهدانان هه‌يه، پێويستی به گرينگيدان به هه‌ل و هه‌ڵمه‌تی يه‌کجاره‌کی هه‌يه، پێويسته گرينگی بده‌ين به دانشتن لای هه‌ڵگرانی ئه‌م سامانه له دوورهدێيهکان، ده‌بێت پاره دانين و به ده‌نگ و ڕه‌نگ و گرته‌ی ويدئۆيي هيچ گۆشه و که‌لێنی له‌م ميراته بۆ فه‌وتان دانهنين. ئازيزان زۆر بابه‌تی ئه‌م لقه پزيشکيه هه‌يه که ئه‌گه‌ر بچێته ناو گۆڕه‌پانی زانکۆ و توێژينه‌وه هه‌موان سه‌رسووڕمان ده‌کات. کاک بورهان حوسه‌ينی گيادهرمانی ناوه‌ندی گيادهرمانی سنه که خۆی به به‌رپرسيار زانيوه به‌رامبه‌ر به تۆمارکردن و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م سامانه، جارێک دهيگێڕايهوه که ڕۆشتوون بۆ کۆبوونه‌وه‌يه‌کی (طب سنتی) له تاران و ئه‌م باسی ناوکگرتنهوهی کرديه که چه‌شنی به‌رنامه‌يه‌کی ده‌رمانگه‌ری چاوی لێ بکه‌ن. ده‌يگوت دانشتوان هه‌موو به بێبايهخانه و بێ گرينگيدان گوێيان له باسه‌که‌م گرت و ڕه‌نگه گاڵتهيشيان پێ کردم. به‌ڵام پاش چه‌ند ساڵ که له کۆبوونه‌وه‌يه‌کی ديکه سه‌يری ڕيزی به‌رنامه دهرسيهکانی خوێندکارانی (طب سنتی) ده‌کات و (واحد)ێ به ناو ناوکگرتنهوه –جا گۆڕاويانه به فارسی (نافگيری)- ده‌بينێت به ئاماده‌بوان ده‌ڵێت که ناوکگرتنهوه ته‌نيا له ناو کوردانا هه‌يه و سامانی کوردانه به‌ڵام بۆ ناوێک له کوردان بۆ ئه‌م به‌شه نه‌هاتووه، خۆ چه‌ند ساڵ پێش من باسم کرد که‌س گرينگی به قسه‌که‌م نه‌دا. ئه‌مه‌يه کوێره‌وه‌ری. مڵک و ماڵی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌مان به ناوی فارس و تورک و عه‌ره‌به‌وه تۆمار ده‌کرێت و ده‌برێت. وه‌رن تۆخوا فريا کهوين.
به مردنی هه‌ر پير و زورهانێکی گوندنشين، په‌رتووکێکی يه‌ک به‌رگی (جلدی) له گۆشهيهکی پزيشکی کوردهواريمان ده‌کوژێته‌وه و ده‌فه‌وتێت. يان به ده‌ربڕين و خۆنواندن و پێچاندنه‌وه‌ی نوسخهيهک له لايه‌ن حه‌کيم و پزيشکێکی خۆماڵی و گوندنشينی کوردهواريهوه خێرا کۆمه‌ڵی ده‌مڕووت و بێبه‌ها هرووژمی بۆ ده‌به‌ن و دهيدهنه به‌ر تير و توانجی ناشيرين و به دووکتهری بانقووڵينه و مامهدووکتهری سه‌رته‌نوور و کوردیپۆش تۆمه‌تباری ده‌که‌ن.
برايان و خوشکانی ئازيز! ئه‌گه‌ر بۆ جارێکيش بووه و ئه‌م کۆمه‌ڵه شتانه هاته به‌ر گوێتان يان پێی گه‌يشتن به سانايي و ئاسايي تێمهپهڕن و لايه‌کيان لێ بکه‌نه‌وه: ده‌وای کوردياتی، ده‌رمانه کوردی، ده‌وای خۆماڵی (ده‌وای خوهمانه)، ده‌رمان لادێيي، ده‌رمان پڕ و پيرهژنان، گيای حه‌کيم، ده‌وای حهکيمان، دووکتهر بان قووڵينه و هيتر.
چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش که له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی شه‌فا و به‌تايبه‌ت زانست و تێکۆشان و که‌ڵکه‌ڵه‌ی کاک بورهان حوسه‌ينی ئاشنا بووم و ده‌سهات و دهسکهوتهکانيان بۆ پزيشکی کوردهواريم به چاوی خۆم ديت به‌ڕاستی به پشتبه‌ستن به فه‌رهه‌نگ و هێشتهی ماڵباتی کورده‌واری گه‌شامه‌وه و بوو به جێی شانازيم. منيش به‌ش به حاڵی خۆم خه‌ريکم هه‌رچه‌ند ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی بژيوی ژيان بۆی سه‌خت کردووم و جارجاره ته‌نگم پێ ههڵهچنێت به‌ڵام خوا يار بێت هه‌رچی بتوانم ياريدهی ئه‌م ڕێبازه ده‌ده‌م. کاک بورهان تاکوو ئێستا چه‌ند جاران له ڕێگای ئێمهيڵ و په‌يام و نامه و داوانامه و قاقه‌ز و ئه‌مانه‌وه داوای له ئاشنايان و هۆگران و بريکارانی له شاره کوردنشينهکان کردووه و هه‌ميشه گوێ به زه‌نگه شتی له‌م باره‌وه ده‌ست بکه‌وێت و بيخاته سه‌ر هه‌گبه‌ی کاره‌که‌ی. ئه‌وساڵ به‌هار له نووسينگه‌ی (تاد) له ناوه‌ندی شه‌فا قاقه‌زێکی ههرهپانم به‌رچاو که‌وت که کاک بورهان پوخته‌ی چه‌ند ساڵه‌ی کارکردنی له سه‌ر پزيشکی کردبووه خشته و به‌رنامه‌ی 700 چڵی که زۆر به ڕێکوپێکی پزيشکی کورده‌واری ڕوون کردبۆوه. هيوادارم هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕانه ده‌خوێننه‌وه ناوه‌رۆک و په‌يامی ئه‌م ده‌قه بڵاو بکه‌نه‌وه و بۆ تۆمار کردن و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م سامانه هه‌وڵ بده‌ن و هه‌روه‌ها سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی شه‌فای کوردستان (مرکز گيادرمانی شفا کردستان) بکه‌ن و ڕێنوينی و به‌رچاوڕوونی زۆرتر وه‌ربگرن و ئه‌رکی خۆيان بۆ خزمه‌ت به بووژانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی کورده‌واری به جێ بهێنن................. ئيرهج مورادی..... 10 سه‌رماوه‌زی 2713 کوردی-
نظر فراموش نشود
بازدید شما زمانی برای ما ارزش بیشتری دارد که نظر خود را اعلام کنید
.: Weblog Themes By Pichak :.